X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ترەمپ: بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوەکردم و دەیانەوێت دانوستان بکەین

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

19   کاتژمێر پێش ئێستا     103ژمارەی خوێندراو

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا ئاشکرای دەکات کە بەرپرسانی ئێران پەیامیان بۆ ناردوە و داوای کۆبوونەوە دەکەن


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "بەرپرسانی ئێران دوێنێ پەیوەندییان پێوەکردم و دەیانەوێت دانوستان بکەین، لەوانەیە لەگەڵیان کۆببینەوە و کۆبوونەوەیەک خەریکە رێکدەخرێت".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، "بەھۆی ئەو شتانەی ئێستا روودەدەن، لەوانەیە ناچار بین پێش کۆبوونەوەکە ھەنگاوێک بنێین".
 
وتیشی، "سات بە سات لە دۆخی خۆپێشاندانەکان ئاگادار دەکرێمەوە، خەریکی تاوتوێکردنی چەند بژاردەیەکی زۆر بەھێزین و لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیار دەدەین".