مانگی سوری كوردی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 100 برینداریان له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی حه‌له‌ب گواستوه‌ته‌وه و هێشتا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان، ئه‌گه‌ر زانیاریی دروست له‌سه‌ر بریندارانی دیكه هه‌بێت، ئه‌وانیش ده‌گوازرێنه‌وه.
دڵگه‌ش عیسا هاوسه‌رۆكی مانگی سوری كوردی رایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خاچی سور و مانگی سوری عه‌ره‌بیی سوریا، تیمه پزیشكییه‌كان نزیكه‌ی 100 برینداری سه‌ربازی و مه‌ده‌نییان له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود هێنایه ده‌ره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاروانه‌كه له 10 ئه‌مبوڵانسی مانگی سوری عه‌ره‌بیی سوریا - خاچی سور و حه‌وت پاسی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه پێكهاتبو، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه شاری دێرحافر، برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی كانتۆنه‌كانی ته‌بقه و ڕه‌قه و نه‌خۆشخانه‌ی شاری حه‌سه‌كه له كانتۆنی جه‌زیره چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی برینداره‌كان به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن بگوازرێنه‌وه.
|