وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له سنوری زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووە، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له سنوری زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا لیوای 18ی فیرقه‌ی یه‌كی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیوای 14ی فیرقه‌ی 50ی سوپای عێراقی به‌شداربون، تیایدا له سنوری زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌ران و پشكنینیان به دوای مۆڵگه و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستان ئه‌نجامدا، كه گومان ده‌كرا شوێنی مانه‌وه و جموجۆڵی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بن.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست به پێی نه‌خشه و پلانی بۆ داڕێژراو سه‌ركه‌وتوانه ئامانجی خۆی پێكا و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی لیوای 18ی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
|