وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو ھاووڵاتیانەی نەیان توانیوە لە ماوەی ٦٠ رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن تا ١-٢-٢٠٢٦ لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە بە مەبەستی ھاوکاریکردنی ئەو ھاووڵاتییانەیە، کە بە ھەر ھۆکارێک نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی ٦٠ رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئەنجام بدەن.
دەشڵێت، رەزامەندی دراوە تا ١ـی٢ـی ٢٠٢٦ لە سزای دواکەوتن ببەخشرێن، ئەمە لە کاتێکدایە سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل یاخود گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ھەر رۆژێک ١٠ ھەزار دیناری عیراقییە.
|