نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ھەرێمی کوردستان کۆتا ئاماری هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب ئاشکرا دەکات و دەڵێت، " لە شەڕی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب زیاتر لە ٢٠ شەھید و ١٠٠ بریندار و نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەس ئاوارەبوون".
فەتخوڵا حوسەینی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە شەڕی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەدا زیاتر لە ٢٠ کەس لە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەھیدبوون بە زیاد حەلەبی فەرماندەی ھێزەکەشەوە، زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون".
وتیشی، "لەئێستادا بەشێک لە بریندارەکان گەیشتوونەتە دێر حافر ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە، ھەروەھا بەھۆی ئەو شەڕەوە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس ئاوارەبوون".
|