بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوە ئیسرائیلیەکانەوە بڵاویکردوە و دەڵێت، " ئیسرائیل لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆھەر دەستوەردانێکی ئەمریکا لە ئێران".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، " دوێنێ بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و مارک روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ئەگەری دەستوەردانی ئەمریکا کردووە لە ئێران".
لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئەوەی ئاشکراکردوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا پێداچونەوەی بە بژاردەکانی ھێرشکردنە سەر ئێران کردووە.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ رۆژنامەکە کردوە، سەرۆکی ئەمریکا ھێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە بەڵام بە جدی بیر لەوە دەکاتەوە رەزامەندی بدات بە ئاڕاستەکردنی گورزێک کە رەنگە سنوردار بێت.
بەوتەی بەرپرسە ئەمریکییەکان، ئەو بژاردانەی کە پێشنیازکراون خۆی لە کردنە ئامانجی شوێنە ناسەربازییەکان لە تاران دەبینێتەوە.
بژاردەکانی ئەمریکا بریتی دەبن لە،لە وەشاندنی گورزی راستەوخۆ لەو ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران کە توندوتیژی بەکاردەھێنن بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.
ئەم پەیامانە لە کاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتەیە لە بەشێکی زۆری شارەکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بەردەوام و توندوتیژی لێکەوتوەتەوە بە هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
|