دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پەیامێکدا رایگەیاند،" متمانە بە ھێزەکانی حکومەتی دیمەشق ناکرێت ".
لە پەیامەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا هاتوو، "داوا لە ھاوڵاتیانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکەین دەستبەرداری ماڵەکانیان نەبن، داوا لە ئاوارەکان دەکەین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان".
ئاماژە بەوەشدراوە، "ئەوەی لە حەلەب روویدا تاوانی جەنگ و پاکتاویی نەتەوەیی بوو، ھێرشی ھەردوو گەڕەکەکە بەشێک بووە لە پیلانی تورکیا ".
لە کۆتایشدا خۆسەر ئاشکرای دەکات، " لەناو ھێرشکارەکاندا چەکداری دا*عــ.ــش ھەبووە".
|