X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت

کوردستان

2026-01-10     347ژمارەی خوێندراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.

لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی ناوچەکە خرایەبەر باس.

ئاڵۆزییەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت رێز لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی سووریا بگیرێت و توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان.
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، جەخت لە پابەندبوون بە وادەی یاسایی و بنەما دەستوورییەکان کرایەوە.

زۆرترین خوێنراو