X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ئەلمۆنیتۆر: شەیبانی کۆبوونەوەکەی هەسەدە و دیمەشقی تێکدا و بووە هۆی دروستبوونی دۆخی حەلەب

کوردستان

2026-01-10     350ژمارەی خوێندراو

ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات، کە لە کاتێکدا هەسەدە و وەزارەتی بەرگری سوریا گەیشتبوونە لێکتێگەیشتن، وەزیری دەرەوەی سووریا بە شێوەیەکی کتوپڕ هەڵیکوتایە سەر ژووری کۆبوونەوەکە، بەبێ هیچ پاساوێک کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا.

ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەبارەی کۆبوونەوەکانی ڕۆژی 4ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، لەو کۆبوونەوەیەدا شاندێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا و لیوا کێڤن لامبێرت، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداربوون و ئامانج لەێی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار بووە بۆ تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکان، بەڵام دوای دوو ڕۆژ لەو کۆبوونەوەیە، شەڕێکی خوێناوی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب هەڵگیرسا.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕەکە کەوتووە، سەرەڕای ئەوەی کۆبوونەوەکە سەرەتا ئەرێنی بووە، بەڵام لە قۆناغێکی گرنگدا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا چووەتە ژووری کۆبوونەوەکە و داوای لە ژەنەراڵە ئەمریکییەکە کردووە ژوورەکە بەجێبهێڵێت، دواتر ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە کۆتایی هاتووە بەبێ هیچ پاساوێک.

 

هەروەها حکومەتی سوریا رەتیکردەووە بەیاننامەیەکی هاوبەش دەربکات، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئاماژەیەک داناوە بۆ پاشەکشەی دیمەشق لە لێکتێگەیشتنە سەرەتاییەکان.

هەسەدە شەیبانی تۆمەتبار کرد به جوڵانەوە بەگوێرەی رێنماییەکانی تورکیا، بەتایبەت كە ئەنقەرە هەر دەقێك رەتدەكاتەوە كە هەسەدە وەك قەوارەیەكی رێكخراو بهێڵێتەوە.

 

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، تیۆری زاڵ لای بەرپرسانی کورد لە سوریا ئەوەیە کە هێرش بۆ سەر حەلەب چەند مانگێک بوو بە پشتیوانی ئەنقەرە پلانی بۆ دانرابوو، تورکیا لە مێژە داوای کشانەوەی هەموو هێزەکانی سەر بە هەسەدەی كردبوو لەناوچەكانی رۆژئاوای فورات، لەنێویاندا شاری حەلەب.

 
 

زۆرترین خوێنراو