X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

کوردستان

2026-01-10     233ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبای لە شارەکان راگەیاند و دەڵێت، " دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە و تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد".

ئاماژەی بەوەشداوە: دوای ئەو شەپۆلە ڕەشەبا و باران و بەفرەی شەوی ڕابردوو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتەوە و بووە ھۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لە نێوان وێستگەکانی بەرھەمھێنان و گواستنەوە، ھاوڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە و تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم و پارێزگاکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی وزەی کارەبا، بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دوای چەند کاتژمێرێک بەشێکی زۆری کارەبای پارێزگاکان گەڕایەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم دەشڵێت: وەزارەتی کارەبا سوپاسی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامییان و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، لەگەڵ ڕوودانی ھەر گرفت و کێشەیەک لە تۆڕەکانی کارەبا، تیمەکانمان لە ئامادەباشی دان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە

 

زۆرترین خوێنراو