X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

کارەبای سلێمانی: کارەبای بۆ زۆربەی گەڕەکەکان گەڕایەوە

کوردستان

2026-01-09     229ژمارەی خوێندراو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دۆخی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات و کارەبا بۆ زۆربەی گەڕەکەکان گەڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی، چاودێری رەوشی کارەبا دەکرێت دوای ئەوەی ئەمشەو بەهۆی باران و رەشەبا کێشەیەکی تەکنیکی دروستبوو و بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاشدا رەوشی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات و کارەبا بۆ زۆربەی گەڕەکەکان گەڕاوەتەوە.


زۆرترین خوێنراو