X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ئیسرائیل لەسەر هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب هاتەدەنگ

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2026-01-08     421ژمارەی خوێندراو

دوای ئەوەی ماوەی دوو رۆژە چەکدارەکانی حکومەتی سەریا هێرشیان بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەستپێکردوە، ئیسرائیل هاتە دەنگ و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، " هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب مەترسیدارە ".

گیدۆن سەعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ھێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لەلایەن ھێزەکانی حکومەتی سوریاوە کارێکی مەترسیدارە و نابێت وڵاتانی رۆژئاوا بێدەنگ بن.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی قەرزاری گەلی کوردن، بەرانبەر ئەو بە ئازایەتی و سەرکەوتنەی کە دژی داعش جەنگان.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، سەرکوتکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو و کوشندەی کەمینە جیاوازەکان لە سوریا، پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە بۆ 'سوریای نوێ' درابوون، جەختیکردەوە کە بێدەنگیی جیھان دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی زیاتری توندوتیژییەکانی رژێمی سوریا.

زۆرترین خوێنراو