نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ کاروباری سوریا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نیگەرانی قوڵی خۆی لەبارەی سەرهەڵدانی پێکدادانەکان لە باکووری حەلەب دەربڕی.
نوێنەری بەریتانیا جەختی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی داوای کەمکردنەوەی دەستبەجێی گرژییەکان، دەستپێکردنی دیالۆگ و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکات. ڕاشیگەیاندووە لە نزیکەوە و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن.
|