X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە ژمارەیەک بەرپرس دەکات

عێراق

2026-01-07     162ژمارەی خوێندراو

سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و بەرپرسی فەرمانگەکانی حکومەت دەکات بۆ لێپرسینەوە لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ

ئەحمەد شەھید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، "پەرلەمانی عێراق ھەفتەی داھاتوو ژمارەیەک بەرپرس و سەرۆکی دەستە و دامودەزگا سەربەخۆکان بانگھێشت دەکات".

ئاماژەی بەوەشداوە، "لەوانەی بانگھێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی خزمەتی گشتی ناوەندی و ئەنجومەنی پارێزگاکان و بانکی ناوەندی عێراق و سەرۆکی دامەزراوەی شەھیدان و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی".

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردوە، "بانگھێشتکردنی ئەو بەرپرسانە بۆ پەرلەمانی عێراق مەبەسی لێی چاودێریکردنی ئەدای دامودەزگاکان و پابەند بوونیانە بە یاسا بەرکارەکان و دەستنیشانکردنی خەلەل و چارەسەری پێویست لەگەڵ چۆنێتی میکانزمەکانی بەڕێوەبردنی سامانی گشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری".