X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ: دەبوو ئەمریكا نەوتی عێراق لە دەستی خۆیدا بهێڵێتەوە

عێراق

2026-01-06     248ژمارەی خوێندراو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەڵەمان کرد و دەبوو نەوتەکەی عێراقمان بۆ خۆمان هەڵبگرتایە، بەڵام لە ڤێنزوێلا ئەو کارە دەکەین و نەوتەکەی بۆخۆمان هەڵدەگرین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی لێدوانێکدا دووپاتی کردووەتەوە، وڵاتەکەی دامەزراوە نەوتییە وێرانبووەکانی ڤەنزوێلا ئاوەدان دەکاتەوە، بەڵام ئەمجارە دەست بەسەر نەوتی ڤەنزوێلا دەگرێت.

راشیگەیاند، لە ساڵی 2016 دا وتوویەتی: دەبوو ئەمریکا دەستی بەسەر نەوتی عێراقدا بگرتایە، ئەوەش مشتومڕێکی زۆری لەو کاتەدا دروستکرد، بەڵام دەبوو نەوتی عێراقمان لە دەستی خۆماندا بهێشتایەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد, جیاوازی ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامیداو ئەوەی لە ڤەنزوێلا ئەنجامیدەدات ئەوەیە، ئەمجارە ئەمریکا نەوتی ڤەنزوێلا لە دەستی خۆیدا دەهێلێتەوە.

زۆرترین خوێنراو