وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە محەمەد کازم سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد لە بەغدا و لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی ئێران پەیامێکی نوسراوی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گه‌یاندوه فوئاد حسێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له نامه‌كه‌دا دیدگای ئێران لەباره‌ی پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکانه‌وه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونكرده‌وه و باسی له دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە كردوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌كردوه، "لە کۆبونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەو هەنگاوانە کرا کە بەرەو پێکهێنانی حکومەت دەگیرێنەبەر، ئەوەش بەشدار دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی".
|