X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ: سەرۆکی کۆڵۆمبیا زۆری نەماوە لە پۆستەکەیدا

جیهان

2026-01-05     126ژمارەی خوێندراو

دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ھەڕەشە لە سەرۆکی کۆڵۆمبیا دەکات و دەڵێت، " زۆری نەماوە لە پۆستەکەیدا "

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، "کۆڵۆمبیا لەلایەن پیاوێکی نەخۆشەوە بەڕێودەبرێت و زۆریشی نەماوە لە پۆستەکەیدا". 

وتیشی، "سەرۆکی کۆڵۆمبیا کـ.ـۆکـ.ـاین بەرھەمدەھێنێت و دەینێرێت بۆ ئەمەریکا، بۆیە دەبێت زۆر وریای خۆی بێت". 

لەبەرامبەردا گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، وەڵامی ترەمپی دایەوە و وتی، "ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووم کراونەتەوە راست نین و ناوم لە ھیچ دادگایەکدا تۆمار نەکراوە".

زۆرترین خوێنراو