کامالا هاریس ڕەخنەی توند لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەگرێت، و دەڵێت، ئەم بابەتە پەیوەندی بە مادەهۆشبەرەکان یان دیموکراسییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە نەوت و خواستی ترەمپەوە هەیە.
کامالا هاریس جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، مادورۆ دڕندە و دیکتاتۆرێکی ناشەرعییە، بەڵام ئەمە ئەو راستییە ناگۆڕێت کە ئەم کارەی ترەمپ ئەنجامیداوە یاسایی و ژیرانە بێت.
دەشڵێت، پێشتر ئەم فیلمەمان بینیوە، جەنگەکان لەپێناو گۆڕینی رژێمەکان یان نەوت کە وەک نیشانەی هێز نیشان دەدرێن، بەڵام دەبنە هۆی پشێووی و سەرەنجام خێزانە ئەمریکییەکان باجەکەی دەدەن.
کامالا هاریس باسی لەوەشکردووە، ئەم بابەتە پەیوەندی بە مادەهۆشبەرەکان یان دیموکراسییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە نەوت و خواستی ترەمپەوە هەیە.
دەشڵێت، ئەگەر ترەمپ خەمی ئەوانەی بوایە، لێخۆشبوونی بۆ بازرگانێکی سزادراوی مادەهۆشبەرەکان دەرنەدەکرد، یان ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلای پشتگوێنەدەخست، لەکاتێکدا سەرقاڵی رێککەوتنە لەگەڵ دارودەستەکەی مادورۆ.
|