سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوت لەسەر ئەنجامدانی هەشت دانیشتنـی ئەنجومەنەكە لە مانگێکدا، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانێک بۆ کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنەکە. هەروەها جەختیان لە دیاریكردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكان كردەوە، لە زووترین كاتدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆبونەوەیەكیاندا باسیان لە چەندین دۆسیەی پەیوەندیدار بە کاری ئەنجومەن کردوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان لە ماوەی داهاتودا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان و داڕشتنی کارنامەیەکی مانگانە کرا کە هەشت کۆبونەوە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەن بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی تەواوی خۆیان بگێڕن.
|