X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

فایەق زەیدان: چیتر پێویست نییە لە دەرەوەی دەوڵەت چەک ھەبێت

عێراق

2026-01-04     131ژمارەی خوێندراو

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لە نوێترین پەیامیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، " کە چیتر پێویست نییە لە دەرەوەی دەوڵەت چەک ھەبێت".

فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە وتارێکدا لە مەراسیمی یادی شەش ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس، رایگەیاند،  "دەوڵەت دەبێت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا بێت و چەکیش تەنیا لە دەستی ئەودابێت".

جەختی لەوەکردوە، "چیتر پێویست نییە لە دەرەوەی دەوڵەت چەک ھەبێت، قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت بە واتای دەستبەرداربوون نییە لە قوربانییەکان (مەبەستی چەکی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی شیعەیە)".

لە کۆتایدا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وتی، "دڵسۆزی بۆ شەھیدان بە بنیادنانی دەوڵەت دەبێت".

زۆرترین خوێنراو