فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە گەیشتە دیمەش بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە رایگەیاند: شاندێکی سەرکردایەتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئێستادا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق لە پایتەختی سوریا کۆدەبنەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە: کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی پەیوەست بە پرۆسەی یەکگرتنی سەربازی بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئاشکراشیکردوە: شاندەکە پێکھاتووە لە مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لەگەڵ ئەندامانی فەرماندەیی گشتی سۆزدار دێریک و سیپان حەمۆ.
|