X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و لیژنەکان هەڵدەبژێردرێن

عێراق

2026-01-04     217ژمارەی خوێندراو

بڕیارە سبەی دوو شەممە، پەرلەمانی عێراق دووەم کۆبوونەوە ئەنجام بدات بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و دروستکردنی لیژنەکانی و گفتوگۆی گشتی ئەنجام دەدات.

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ٢ی بۆ ڕۆژی دوشەممە، ڕێککەوتی ٥ی (کانونی دوەم/١)ـی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە، کە بڕیارە سەعات ١٠:٠٠ی بەیانی دەستپێبکات، سێ تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت.

بەگوێرەی کارنامەکە، تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و لە تەوەری دوەمدا، لێژنەیەک پێکدەھێنرێت بە مەبەستی ھەڵبژاردنی ئەندامانی لێژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان.

لە کارنامەی کۆبوونەوەکەشدا ئەوەش هاتووە. لە تەوەری سێیەمدا کات بۆ گفتوگۆ گشتییەکان تەرخانکراوە تا پەرلەمانتاران سەرنجەکانیان لەسەر پرسە جیاوازەکان بخەنەڕو.

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دوشەممە و سێشەممەی ڕابردو یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجامدا کە تێدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردران، کە ھەیبەت حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان و  عەدنان فەیحان وەک جێگری یەکەم و فەرھاد ئەتروشی وەک جێگری دوەم دەسبەکاربون.

زۆرترین خوێنراو