X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

تره‌مپ: له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ ته‌ماشای ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیركردنی مادورۆم ده‌كرد

جیهان

2026-01-03     225ژمارەی خوێندراو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند، "راسته‌وخۆ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ ته‌ماشای ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیركردنی مادورۆم ده‌كرد".

ترەمپ ئاشکرای کرد کە پێش دەستگیرکردنەکە، خۆی ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ کردووە و رایگەیاند "لە ڕاستیدا خۆم قسەم لەگەڵ کرد، پێم وت دەبێت واز بهێنیت و خۆت بەدەستەوە بدەیت، بەڵام ئەو گوتی نەخێر و داوای دانوستاندی دەکرد، منیش ئەوەم ڕەت کردەوە.

 

ترەمپ جەختی کردەوە، بە دڵنیاییەوە هیچ سەربازێکی ئەمەریکی لەئۆپراسیۆنەکەدا نەکوژراوە، تەنیا چەند بریندارێکی کەم هەبوون و یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان بەرکەوتنی هەبووە بەڵام توانیویەتی بگەڕێتەوە. هەروەها ئاشکرای کرد کە ئۆپەراسیۆنەکە بەهۆی هەور و کەشوهەواوە چوار ڕۆژ دواخراوە تا کاتێک کەشوهەوا تەواو گونجاو بووە.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکرد، ئەمەریکا بە بەهێزی دەچێتە ناو دۆسیەی ڤەنزوێلاوە و بڕیار لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی نوێی هەم لە بڕیاری سیاسی و هەم لە کەرتی نەوتدا وڵاتەکە دەدەن، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ گەلی ڤەنزوێلا.

 

 

زۆرترین خوێنراو