X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: دەستوەردان ناکەین لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

عێراق

2026-01-03     203ژمارەی خوێندراو

لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق. ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەستوەردان ناکەین لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار"

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنی وادەی دەستوری بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، تێبینی کراوە کە هەندێک قەوارە سیاسی و کەسایەتییەکانی کێبڕکێ بۆ ئەو پۆستە دەکەن، ناوی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری تێوەگلاوە لە پشتگیریکردن یان کاندیدکردنی کەسانی دیاریکراو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانە بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بۆ، دەیانەوێت چەواشەکاری لەبارەی دەسەڵاتی دادوەری دروستبکەن بە بڵاوکردنەوەی "زانیاری درۆ" بە ئامانجی بێناوبانگکردنی دەسەڵاتی دادوەری و لاوازکردنی چانسی ڕکابەرەکانیان لە گەیشتن بە پۆستی سەرۆک وەزیران.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە  روونکردنەوەکەدا دەڵێت: دەسەڵاتی دادوەری دەستوەردان ناکات لە کاندیدکردنی تاکێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، چونکە ئەو پرسە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەریدا نیە.

لە کۆتایدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە پێشێلی یاسا بکات بە تێکدانی دەسەڵاتی دەستوری دەسەڵاتی دادوەری.

زۆرترین خوێنراو