X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ئیدارەی خۆسەر: لە چەند رۆژی داهاتوودا جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٠ی ئازار دەستپێدەکات

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2026-01-02     130ژمارەی خوێندراو

جارێکی دیکە گفتوگۆکانی ئیدارەی خۆسەر و دیمەش بۆ جێبەجێکرنی رێککەوتنی ١٠ی ئازار دەستپێدەکاتەوە، وتەبێژی شاندنی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، "لایەنی ئەمریکی ئامادەیە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بکات لەسەر داوای ئەحمەد شەرع".

یاسر سلێمان، وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دیمەشق دەڵێت:  بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٠ی ئازار دەستپێبکات، دەشڵێت: لایەنی ئەمریکی ئامادەیە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بکات لەسەر داوای ئەحمەد شەرع. 

ئاماژەی بەوەشداوە: پابەندین بە سەروەری دەوڵەتی سوریاو چالاککردنی دامەزراوە سەروەرییەکان لە ناوچەکانی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا.

وتیشی: سوریا تەنیا بەرگەی یەک سوپایە دەگرێت کە پێکھاتەی ھەمەچەشنی ھەبێت، رەنگە ئەفسەری زۆر لە وەزارەتی بەرگری سوریا ببینین ئەوەش بەپێی ئەو لێکگەیشتنانەی پێی گەیشتووین.

سەبارەت بە پرسی سامانە سروشتییەکانیش، لە باکوری رۆژھەڵاتی وڵات، وتی: بۆ ھەموو سورییەکان بەردەست دەبێت لە ڕێگەی دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریاوە، بەشێک لە داھاتەکانیشی بۆ ئەو ناوچانە تەرخان دەکرێت کە لێی دەردەھێنرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەشدا، ناکۆکی زۆر لەگەڵ تورکیا ھەیە، جەختی لەسەر خواستی خۆیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانە لە رێگەی دام و دەزگاکانی دەوڵەتی سوریاوە.

زۆرترین خوێنراو