وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، سیستمی وزه سه‌قامگیری له كار و به‌رهه‌مهێناندا به‌خۆوه ده‌بینێت و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا 500 مێگاوات له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌نداوه‌وه ده‌چێته خزمه‌ته‌وه و به‌مه‌ش پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان زیاد ده‌كات.
ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگەیاند، "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت كارده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سوته‌مه‌نی جێگره‌وه بۆئه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وام له‌كاردا بن، به‌ڵام به‌شێك له‌و یه‌كانه‌شی كه به غاز كارده‌كه‌ن له‌رابردودا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروستبوه. هه‌ربۆیه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرا ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنی سوته‌مه‌نی جێگره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ڕووی كاركردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه سیسته‌می كاره‌با سه‌قامگیره، كاركردنی یه‌كه ساده‌كانیش ته‌نها پێویستی به سوته‌مه‌نی غاز نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و ئیگزۆز و گه‌رمایه‌ش كارده‌كات كه له ئه‌نجامی یه‌كه‌كانی سایكلی ساده دروستده‌بێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، "پرۆژه‌ی په‌یوه‌ندیی كه‌نداو هه‌نگاوێكه به‌ره‌و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و بۆئه‌وه‌ی عێراق بچێته بازاڕی وزه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه "له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا یه‌كه‌مین 500 مێگاوات له‌ڕێگه‌ی پارێزگای به‌سره‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه له هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه".
|