X
وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی بۆ هەرێم خەرجکرد

ئاگادارییەکی بەپەلە لە پارێزگاری سلێمانییەوە

کوردستان

4   کاتژمێر پێش ئێستا     1593ژمارەی خوێندراو

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، "هەموو هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، کە سبەینێ پلەی گەرما تائاستێکی زۆر دادەبەزێت و گرفت بۆ ڕێگاوبانەکان و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروستدەکات، لە پێناوی سەلامەتیی و تەندروستیی هەموواندا، داواتان لێدەکەین؛پابەندی تەواوی ڕێنمایی یەکەکارگێڕییەکان و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و شارەوانییەکان بن".

ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو یەکەکارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان وەک هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن. پێویستە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش زامنی سەلامەتیی و تەندروستیی و هاتوچۆی تەواوی دامەزراوەو کارمەندەکانیان؛ بکەن.