X
وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی بۆ هەرێم خەرجکرد

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی بۆ هەرێم خەرجکرد

کوردستان

2025-12-28     417ژمارەی خوێندراو

تەواوی رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆتاییھاتووە و تەیف سامی رەزامەندیی لەسەر داوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی ١٠ی موچەخۆرانی ھەرێم دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوەکە رەوانەی بەشی خەرجی کراوە و لە ئێستادا تەنیا ئیمزای بەڕێوەبەری گشتیی ئەو بەشە ماوە بۆ ئەوەی پارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت.

سەرچاوە: کوردسات نیوز