ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لەبارەی پێشنیاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت، چاوه‌ڕی بوین مه‌سعود بارزانی گرێكوێره‌ی قه‌یرانی سیاسیی كوردستان بكاته‌وه به‌ڵام پێشنیاره‌كه‌ی ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبهكهیدایه.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دەڵێت، "بەو پێیەی کاك مەسعود بارزانی بە ئەزمونترین سیاسەتمەدار و دەسەڵاتدارترين کەسی ئەم هەرێمەیە، چاوەڕێی ئەوەمان لێدەکرد، کە ئەمڕۆ دەستپێشخەرییەکی وا بکات، کە گرێکوێرەی قەیرانی سیاسیی کوردستان بکاتەوە. ئەو کاتيش هەم کوردی لە بەغدا بەتایبەت یەکێتی و پارتی یەکدەخستنەوە و هەمیش کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهات، کەچی مخابن پێشنيارەکەی تەنیا لە بەرژەوەندیی حزبەکهیدایە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر پێشنیارەکەی فراوانتر بکردبايە و داوای یەکلایی کردنەوەی هەمو پۆستە باڵاکان بەتایبەت (سەرۆکی کۆمار، سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان)ی بە یەک شێوە و هەمان میکانیزم بکردبا لەبەرچاوگرتنی دەبوە ئەرک، بەڵام لەبەرئەوەی پڕۆژەکەی هەرێم ناگرێتەوە، کە لەبنەڕەتدا قەيرانەکە لەسەر هەرێمە جێبەجێبەجێبونی کارێکی ئاسان نييە، بە تايبەت کە يەکێتی تێدەگات ئەوە ئاستەنگ دروستکردنە لە بەردەمی بۆ دەستەبەرکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار."
|