X
وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی بۆ هەرێم خەرجکرد

یەکێتی بە توندى وەڵامی بارزانی دەداتەوە

کوردستان

8   کاتژمێر پێش ئێستا     880ژمارەی خوێندراو

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە توندى وەڵامی مەسعود بارزانی سەرۆکیی پارتیی دیموکراتیی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، ئەوەى باسی کردووە سیناریۆیە.

دواى ئەوەى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى هەڵوێستى لەسەر یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆککۆمار راگەیاند، سەرچاوەیەک لە مەکتەبى سیاسى یەکێتى رایگەیاند، ئەم جۆرە قسانە تازە نییە، جارێکیش تاقیکرایەوە و بەو هۆیەوە کەسێکى لێنەهاتوو کرایە سەرۆککۆمارى عێراق، کە سودى بۆ کورد نەبوو.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، مەسعود بارزانی بۆ کەرکوکیش ئەو ڕایەی هەبوو، کە یەکێتی براوەی ڕەهای هەڵبژاردن بوو، ئەوە قسەی کوڕەکەیەتی بۆ ئەوەی ناچار بە سازشمان بکەن لە هەرێم.

باسى لەوەش کرد، سونە ڕێکنەکەوتوون و بە دوو کاندید بەشدارن، با کوردیش دوو کاندیدی هەبێت بۆ سەرۆککۆمار، کێ بردی پیرۆزی بێت.

ئەو سەرچاوەیە پرسیار دەکات و دەڵێت، ئەی بۆ بارزانى بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەمان ڕای نییە؟ بۆ ئەوەی ڕاوبۆچوونی ڕێزلێگیراو بێت دەبێت بە یەک پێوەر مامەڵە لەگەڵ هەموو پۆستەکان بکات، نەک خۆی جێگر دابنێت بۆ پەرلەمان و بۆ سەرۆک کۆماریش، کە عورف وایە بۆ یەکێتی بێت ئەم موزایەدەیە بکات و لە شوێنى دیکە کاندید یەکلابکاتەوە.