شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ شەپۆلی بەفربارینی فراوانبێت و چەند ناوچەیەکی دیکە بگرێتەوە بە تایبەت لە سەنتەری شاری سلێمانی
پشتیوان پێنجوێنی شارەزایی کەشناسی، ڕایگەیاند : ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ بەرەبەیانی سبەینێ سێشەممە، لە قەزای پێنجوێن و تەواوی گوندەکانی دەوروبەری و ناو سەنتەری شاری سلێمانی و چیای ئەزمەڕ و گۆیژە - ناوبەناو بەفر دەبارێت.
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشداوە: شاری سلێمانی و دەوروبەری تەواو سپی پۆش دەبێت و بەفری باش دەبارێت.
|