کشتوکاڵی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە لە میدیاکانەوە باس لەوەدەکرێت ئەمساڵ بە بەهای زیاتر لە 1.3ملیۆن دۆلار کا لە دەرەوە هاوردەکرابێت
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند: بە توندی ڕەتیدەکەینەوە ئەوەی لە ھەندێک پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و لە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە ھاوردەکردنی کا بە بەھای یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە بەرازیل لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو ھەواڵە بڵاوبووەوە دژایەتییەکی بنەڕەتی تێدایە، بەو پێیەی مانشێتەکەی ئیدیعای ھاوردەکردنی کا دەکات، لەکاتێکدا بەھای دارایی ئاماژەپێکراو، کەلوپەلی ستراتیژیی بنەڕەتی وەک شەکر، پەلەوەر، سۆیا و ئاژەڵ لەخۆدەگرێت، ئەمەش وەک ھەوڵێک بۆ چەواشەکاری.
وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردوە: ئەو ژمارە و ئیدیعایانەی سەبارەت بە سروشت و قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕانە نادروستن و تەنھا بابەتی سۆشیال میدیان و ھیچ راستییەکیان تێدا نییە.
ئەوەشی راگەیاندوە: داوا لە میدیاکان و ھاوڵاتیان دەکات بە مانشێتە فریودەرەکان بە ئامانجی شێواندنی ڕاستییە ئابوورییەکان بەلاڕێدا نەبرێن"، جەختیشیکردەوە "پێویستی وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەتەوە بێت، نەک شوێنی دیکە.
|