پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق ئاشکرای دەکات کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق بێ ھیوا بووە لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆیە داوای ئەو پارەیە دەکات کە لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن خەرجی کردووە
مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق، رایگەیاند: محمەد حەلبوسی داوای (٢٠٠) ملیار دینار لەو کاندیدە دەکات پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێت، بە بیانوی ئەوەی لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا خەرجی کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئاشکرابوو کە ھەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی کۆمار تەنھا داڵغەیە، ناپاکی لەگەڵ ھاوبەشەکانی و سەرکردەکانی حزبەکەی و دوورخستنەوەی رکابەرەکانی دادی نەدا.
ئەو پەرلەمانتارەی پێسووی عێراق، دەشڵێت: بە راست و چەپدا بەلێنی دا، سازشی کرد بەڵام بێ سوود بوو. کاتێکیش درکی بەوەکرد سەرۆکی پەرلەمانی بۆ نابێت، ئێستا کاندیدێکی دەوێت بەڵێن بدات ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی بداتەوە گوایە لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا خەرجی کردووە.
|