X
وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی بۆ هەرێم خەرجکرد

تەقینەوەیەک له‌ناو مزگەوتێکی حمس لە سوریا ڕوویدا؛ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2025-12-26     115ژمارەی خوێندراو

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا (سانا) بڵاویكرده‌وه‌، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە مزگەوتی ئیمام عەلی بن ئەبی تالیب لە گەڕەکی وادی زه‌هاب لە شاری حمس پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 21 کەسی دیكه‌ش برینداربون.

بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی حمس رایگه‌یاند، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێكه‌وه‌ بوە کە لەناو مزگەوتەکەدا چێنراوە، هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو لایەنە نییە کە كرده‌وه‌كه‌ی ئەنجامداوە.