X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سودانی: عێراق ڕووبەڕووی کورتهێنانی دارایی بووەتەوە

عێراق

2025-12-26     208ژمارەی خوێندراو

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق ڕووبەڕووی کورتهێنانی دارایی بووەتەوە بەهۆی زۆری خەرجییەکانی حکومەت لەگەڵ سنوورداری داهاتەکانی.

لە وتارێکدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کورتهێنانە دارایەی ڕووبەڕوومان بووەتەوە، "کاریگەری کردووەتە سەر تەواوی کەرتەکانی حکومەت، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، پێویستمان بە پلانی ورد و ئارامگرتنی هاووڵاتیان هەیە".

سوودانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە دۆخەکە بگاتە ئاستێک کە حکومەت ناچار بێت خەرجکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان ڕابگرێت  و جەختی کردەوە، کە عێراق پێویستی بە بڕیاری دلێرانە هەیە لە پرسی چاکسازیی دارایی بۆ ئەوەی ڕێگری لە قەیرانی گەورەتر بکرێت.

زۆرترین خوێنراو