پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئاشکرای دەکات کە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پشتیوانی لە کاندیدی یەکێتی دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق
سۆزان مەنسور پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەتوندی پشتیوانی لە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن
ئاماژەی بەوەشکرد: لە قۆناغی داهاتوودا یەکێتی کاندیدی خۆی بە فەرمی رادەگەیەنێت، کە ئەو کاندیدەش توانای بەدەستهێنانی هاوسەنگی ڕاستەقینەی دەبێت لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتدا.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی خەختی لەسەر ئەوەکردەوە: هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەتوندی پشتگیری هەر کاندیدێک دەکەن، کە یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەشی بکات، بەم نزیکانەش ئەوە یەکلادەبێتەوە.
سۆزان مەنسور وتیشی: پێشبینی دەکات حکومەتی داهاتوو خێراتر لە حکومەتەکانی پێشوو پێکبهێنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هاوسەنگییە سیاسییەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە.
|