X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سودانی و مالیکی لە رکابەریدان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران

عێراق

2025-12-25     382ژمارەی خوێندراو

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ھەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری بکەن، راوێژکارێکی سودانی دەڵێت، "لە کۆتا کۆبونەوەیدا تەنھا دوو کاندید ماونەتەوە کە نوری مالیکی و محمەد شیاع سودانیە".

بەھا ئەعرەجی، راوێژکاری محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی  عێراق، رایگەیاند، "چوارچێوەی ھەماھەنگی پەیڕەوی ناوخۆی نییەو عورف پیادە دەکات، چوارچێوەکە کاتێکی زۆری لەبەردەستدایە بۆ بڕیاردان لەسەر ھەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران".

ئاماژەی بەوەشداوە، "لە کۆتا کۆبونەوەیدا تەنھا دوو کاندید ماونەتەوە کە نوری مالیکی و محمەد شیاع سودانیە، دوو مانگ کات ماوە تا بۆ یەکلایەکردنەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تا ئەو کاتە گۆڕانکاری زۆر دێتە پێشەوە". 

دەشڵێت، "ھیچ بژاردەیەکمان نییە جگە راسپاردنەوەی سودانی بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە باشترین سەرۆک وەزیرانی دەزانێت، ئەمریکییەکان پشتگیری لە کاندیدێکی دیاریکراو ناکەن، بەڵام لەوانەیە رێگری لێبکەن".

ئەعرەجی باسی لەوەشکردوە، "ھێزە سوننەکان لە دوایین کۆبونەوەیاندا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، رێکیش ناکەون و بەدوو کاندید دەچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە".

زۆرترین خوێنراو