بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم و عیراقی گرتووەتەوە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا، پێشبینیەكانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ خۆڵبارین كۆتایی دێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی هەینی دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزن.
سەبارەت بە كەش و هەوای سبەی رۆژی یەكشەممەش ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی پێشبینیەكان، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم و پلەی گەرماش وەك ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و گۆڕانكارییەكی بەرچاو روونادات.
|