X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بکوژی دایک و کچەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا

کوردستان

2025-09-07     248ژمارەی خوێندراو

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ئەمشەو لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی کچ و خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و دوای ڕووداوەکە هەڵدێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئاسایشی شارەزوور بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا، بەلێهاتووی کارمەندانی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 2 کاتژمێردا توانیان دەستگیری بکەن، هەرچەندە لەکاتی دەستگیرکردندا تۆمەتبار هەوڵی خۆکوشتنی دابوو. لەئێستادا تۆمەتباری بکوژ دەستگیرکراوە ولێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.