X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

دکتۆر عەلی قەرەداغی: چاوەڕوانبوین ترەمپ بەزەیی بۆ ئازارو نەھامەتیەکانی غەززە جوڵابێت

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2025-01-27     47ژمارەی خوێندراو

دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیھانی زانایانی مسوڵمانان، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە سەکۆی (ئێکس) ئاماژەی بەوەداوە: وتاری ترەمپ ھاوشێوەی تێڕوانیی زایۆنیە راستڕەوە توندڕەوەکانە، پشتیوانی راگواستنی کەسوکارمان دەکات لە غەززەو، ھانیان دەدات بۆ رۆیشتن بەرەو میسرو ئوردون.

لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا دەڵێت: بیرۆکەی"گرێبەستی سەدە" کە ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتی یەکەمیدا پێشکەشیکرد، شکستی ھێنا، جەختدەکەین لەوەی ھەوڵەکانی ئێستاشی بۆ لاوازکردنی خۆراگری گەلی فەلەستیتن شکستدەھێنێت، دڵنیایشن لەوەی میسرو ئوردون ئەو پیلانگێڕییە مەترسیدارە قبوڵناکەن، چونکە دەزانن ئەو ھەنگاوە ھەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەییان دروستدەکات، بۆیە پێویستە لەسەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی شێلگیرانە راوەستن لەگەڵ میسرو ئوردون و فشاربکەن بۆ راگرتنی ئەو ھەوڵە ستەمکارانەیە کە ترەمپ دەیەوێت جێبەجێیانبکات.

باسی لەوەشکردوە: چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد بەزەیی لە دڵی ترەمپ دروستبوبێت، دوای ئەو ھەموو نەھامەتیانەی جیھان لە غەززەو ناوچەکانی دەوروبەری بینی، بەڵام ھەڵسوکەوت و بڕیارەکانی دەریخست ئەو ھێشتا لایەندارە بۆ پشتیوانیکردنی داگیرکەری ئیسرائیلی.

 

زۆرترین خوێنراو