X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

مەزڵوم عەبدی: ھێزەکانمان ھەڵناوەشێنینەوە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2025-01-19     68ژمارەی خوێندراو

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە زانیاری نوێ لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەخاتەڕوو و دەڵێت، "ھێزەکانمان ھەڵناوەشێنینەوە".

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ھەسەدە  لەچاوپێکەوتنێکی میدیایدا لە کەناڵی (ئەلعەرەبییە)  رایگەیاند: بانگێشتی کۆبوونەوەی یەکخستنی گروپەکان لەنێو وەزارەتی بەرگری نەکراون، ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە نایانگرێتەوە، چونکە بەشێک نەبوون لێی.

ئاماژەی بەوەشدا: بڕیاریان نەداوە چەکەکانیان رادەستبکەن، یان خۆیان ھەڵبوەشێننەوە، بەڵام دەیانەوێت لە ئاییندەدا بخرێنەناو سوپای سوریاوە.

باسی لەوەشکرد: جگە لە دانوستان ھەر رێگایەکی دیکە بۆ یەکخستنی ھێزەکان لەنێو وەزارەتی بەرگریدا دەبێتەھۆی روودانی گرفتی گەورە.

وتیشی: پێشنیاریان کردووە بە پێکھێنانی لیژنەیەکی سەربازیی ھاوبەش بۆ تاوتوێکردنی پرسی یەکخستنی ھێزەکان و، دژی بوونی دوو سوپان لە سوریا.

روونیشیکردەوە: پەیوەندییان لەگەڵ سەرکردەی ئیدارەی نوێی سوریا "کردار دیاری دەکات، نەک گوفتار".

مەزڵوم عەبدی سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا هێمای بۆ ئەوەکرد : "بوونیان گرنگە بۆ لێکنزیککردنەوەی تێڕوانینەکان".

زۆرترین خوێنراو