X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

د. بڕیار رەشید: ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت

عێراق

2025-01-12     59ژمارەی خوێندراو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری لەسەر دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەخاتەڕوو دەڵێت، "بڕیارە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری دووومی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بکرێت ".

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێطراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری دووومی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بکرێت 
بە پێی ئەم ھەموارە ، "تەمەنی خانەنشینی ئاسایی دەبێت بە (٦٣ ) ساڵ، واتە ٣ ساڵ زیاتر دەبێت لە پێشوتر کە (٦٠) ساڵ بوو "

دووەم:- 
ا- ئەوانەی خزمەتی زانکیۆیان ھەیە ( ھەڵگری نازناوی زانستی) 
ب- پزیشکی بەنج و دادوەری و دورونی 
ج- راوێژکار و راوێژکاری یاریدەدەر لە ئەمجومەنی دەوڵەت 
د- فرۆکەوانەی مەدەنی 

ئەم چوار لایەنە تەمەنی خانەنشینیان لە (٦٥ )ساڵ دەبێت واتە دەتوانن دوو ساڵ زیاتر بەردەوام بن لە خزمەت.

سێیەم:- 
ئەوانەی یاسای فێل سیاسی دەیانگرێتەوە یاسای ژمارە (٢٤) ساڵی ٢٠٠٥  ، و کەس و کاری پلە یەک و دووی شەھیدان، کە یاسای دامەزراوەی شەھیدان  ژمارە (٢) ساڵی ٢٠١٦ و یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی یاسای ژمارە ٣٥ سالێ ٢٠١٣  دەیانگرێتەوە

 ئەمانە تەمەنی خانەنشینیان لە (٦٧) ساڵ دەبێت

زۆرترین خوێنراو