سەرۆکی فەرنسا لەنوێترین هەڵوێستیدا پشتیوانی خۆی بۆ هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت، " پشت لە شەڕڤانە کوردەکانی سوریا ناکەین'.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە وتاریکیدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵیۆزی فەرەنسییەکان رایگەیاند: "وەفادار" دەمێنێتەوە بۆ "شەڕڤانانی ئازادی وەک کوردەکان" کە بەرەنگاری تیرۆر و بەتایبەت ڕێکخراوی داعش دەبنەوە.
ماکرۆن لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا: فەرەنسا بۆ ماوەیەکی درێژ ھاوکاری پرۆسەی گواستنەوە دەکات بۆ بنیاتنانی "سوریایەکی سەربەخۆ و ئازاد کە ڕێز لە فرەیی نەتەوەیی، سیاسی و تایفی خۆی بگرێت".
|