وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای دەکات کە بریارە، سبەی گەشتی ئاسمانیی نێوان لوبنان و عێراق دەستپێدەکاتەوە
مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: سبەی گەشتی ئاسمانیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بۆ لوبنان دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: سبەی کاروانێکی دیکەی هاووڵاتییە لوبنانییەکان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بێ بەرامبەر، دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی لوبانەنەوە گەشتە ئاسمانیەکان بۆ ئەو وڵاتە راگیرابوون
|