X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

پەیامێک لە ئیمراڵیەوە گەیشت

جیهان

2024-12-29     164ژمارەی خوێندراو

دوای سەردانی شاندێکی پارتی دەم بۆ دوگەی ئیمراڵی بەمەبەستی دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان، ئەمڕۆ رایانگەیاند کە، "ھەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون، لەگەڵیدا باسی دۆخی تورکیا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستمان کرد".


دوا ی سەردانیان بۆ دورگەی ئیمراڵی پارتی دەم لە راگەیەندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا ئاشکرایکرد: تەندروستیی ئۆجەلان باش بووە و ورەی بەرز بووە.

ئەوەشی ئاشکراکردوە: ھەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون، لەگەڵیدا باسی دۆخی تورکیا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستمان کرد.

بەگوێڕەی راگەیەندراوەکە: عەبدوڵا ئۆجەلان گوتوویەتی بەھێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.

باسی لەوەشکردوە: سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست بۆ دەستپێشخەرییە نوێیەکەی باخچەلی و ئەردۆغان، داوای لە شاندەکەی پارتی دەم کردووە بۆچوونەکانی بگەیەننە ناوەندە سیاسییەکانی تورکیا.

ئەوەش ھاتووە: ئۆجەلان ئامادەیی دەربڕیوە بانگەوازێک بۆ مەبەستنی گەیاندنی بۆچوونەکانی بڵاوبکاتەوە.

زۆرترین خوێنراو