کازم وائیلی، راوێژکاری پێشوی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە، لێدوانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا" کوردەکانی سوریا دەبێت چەک دابنێن یان لەگەڵ چەکەکانیان دەیانێژین" جگە لە گوتارێک کە ئاڕاستەی جەماوەرەکەی و لایەنگرانی کردووە لە سەرکردایەتی نوێی سوریا، ھیچی ترنیە.
وائیلی، لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) لە نوسینێکدا دەڵێت: بوونی ھێزەکانی سوریای دیموکرات پەیوەستە بە بوونی سوپای ئەمریکا لەسەر خاکی سوریا، ھەسەدە ھاوبەشەییەکی ئەمنیی_سەربازی ھەیە لەگەڵ ئەمریکیەکان، بەوپێیەی پارێزەری زیندان و کەمپە قەرەباڵغەکانە کە ھەزاران تیرۆرستی داعشی تیادایە.
ھەسەدە تاکە لایەنە لە سوریا کە لەڕووی مەزھەبی و ئاینی و نەتەوەییەوە ھیچ پەیوەست بوونێکی نیە بە داعشەوە، ئەوەش وایکردووە ببێتە جێی متمانەی واشنتۆن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچە گرنگانە بەلای ئەمریکاوە، لە ئایندەشدا بۆ ئیسرائیل، بۆ کورتکردنەوەی مەودای نێوان رۆژھەڵاتی فورات و ئێران، ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت پێگە گرنگەکان لەناو قوڵایی ئێران بکاتە ئامانج.
ئەو راوێژکارەی پێشوی ھاوپەیماننان ئاماژە بەوەشدەکات: لە پرۆژەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوەیە ناوچەیەک ھەبێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی دیمەشق بێت، بەھۆی ئەوەی متمانەی بە سەرکردایەتی نوێ نیەو ئەوەی رودەدات لە ئایندەدا، لە پشێوی و جەنگ لەنێوان ئەو گروپانەی کە رژێمی سوریایان روخاند.
ئایندەی ئەو ناوچانەی ھەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون دۆخێکی تایبەتیان دەبێت، لە نمونەی ھەرێمێکی سەربەخۆ، کە پەیوەندی لەگەڵ سوریا تەنھا ھاوبەشی جوگرافی دەبێت.
تورکیا ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاشکرا ھێرشبکاتە سەر ئەو گروپانە کە لەرووی سەربازی و سیاسی و ئابورییەوە ویلایە یەکگرتووەکان پشتیوانیان دەکات تەنانەت ئەگەر ئیدارەی نوێش بە سەرۆکایەتی ترەمپیش دەستبەکاربێت، تەنھا لەیەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش ئەوەیە، ئەگەر ترەمپ بڕیاری کشانەوە بدات و، سوریا بە تەواوەتی رادەستی ئەنقەرە بکات، ئەوەش ئەگەرێکی دوورە لەم کاتەدا.
|