X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ھەسەدە ھۆشداری دەداتە داگیرکەرانی گرێ سپی و سەرێ کانی

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-12-25     344ژمارەی خوێندراو

لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا، ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) ڕایانگەیاند ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ ئازادکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی لە دەستی تورکیا.

ھەسەدە داوای لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە کردووە پێش کۆتایی ساڵ ناوچەکە چۆڵ بکەن. ھەروەھا داوایان لە خێزانە عەرەبە ھاوردەکراوەکان و چەکدارانی سەر بە تورکیا کردووە "سوود لەم دوایین ھەلە وەربگرن" و ناوچەکە بەجێبھێڵن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ھەسەدە داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردووە پەیوەندی بە ڕیزەکانیانەوە بکەن و پشتیوانیان بن لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناوچەکانیان. ھەروەھا ئاماژەیان بەوە کردووە کە "تورکیای داگیرکەر ھەرگیز گرنگی بە ژیانی سورییەکان نادات."

شایەنی باسە ئەم دوو شارە لە ساڵی ٢٠١٩وە لە لایەن تورکیا و گرووپە چەکدارە سەر بە تورکیاوە داگیرکراون.

زۆرترین خوێنراو