سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی چەندین پرس دەخاتەڕوو دەڵێت، "ئەو ئاژاوەگێڕیەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رادەگرین بە جەنگی ئۆکراینیشەوە، رێگە دەگرین لە روودانی سێیەم جەنگی جیھانیی".
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: دەست دەکەین بە گەورەترین پڕۆسەی ناردنەوەی کۆچەران
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەگەر من سەرۆکی ئەمریکا بوومایە ھەرگیز رێگەم نەدەدا رووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو و شەڕی ئۆکراین رووبدەن.
باسی لەوەشکردوە: ئەو ئاژاوەگێڕیەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رادەگرین بە جەنگی ئۆکراینیشەوە، رێگە دەگرین لە روودانی سێیەم جەنگی جیھانیی.
ترەمپ دەڵێت: واز لە شەڕە دەرەکییەکان دەھێنین، کە ئەمریکا بەشێوەیەکی بێمانا چووەتە ناویانەوە و گۆڕانکاری گەورە لە واشنتن ئەنجام دەدەم
|