X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ئەمریکا دەستەیەک لە لیستی تیرۆر دەردەھێنێت

جیهان

2024-12-09     199ژمارەی خوێندراو

رۆژنامەکانی ئەمریکا پێیان وایە واشنتۆن دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر دەربھێنێت لەپێناو سەقامگیری سوریا .


ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: واشنتۆن بەدوری نازانێت دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی لەپێناو سەقامگیری سوریا.
رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسە ئەمریکیکەوە ئەوەشی وتووە: لەئێستادا ھەڵسەنگاندنی جدی دەکرێت بۆ ئاستی سەربەخۆیی دەستەی تەحریری شام لە تورکیا. 
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژنانەی "نیویۆرک تایمز" ئەمریکی لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووتەوە، واشنتۆن لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی گروپە چەکدارەکان نامەی ئاڵوگۆڕکردووە لەڕێی تورکیاوە، ئاماژەی بەوەشکردووە:واشنتۆن ھۆشداری داوە بە ژووری ئۆپراسیۆنەکان لە ھاوپەیمانیکردن لەگەڵ رێکخراوی داعش، لەبەرامبەردا گروپە چەکدارەکان واشنتۆنیان دڵنیاکردووە کە ھیچ نیەتێکیان بۆ ئەوەی رێگە بە داعش بدەن دەستوەردان بکات لە سوریا.

 

زۆرترین خوێنراو