X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کردنە ئامانجی بنکەی ھاوپەیمانان

عێراق

2024-12-07     62ژمارەی خوێندراو

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، بنکەی ھاوپەیمانان لە بەغداد نەکراوەتە ئامانج ودەنگی تەقینەوەکان لە ناوبردنی پاشماوە جەنگییەکان بووە .

پێگەی "شەفەق نیوز" لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویکردوەتەوە: کردنە ئامانجی بنکەی لۆجستی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغداد راست نیە.

ھاوکات شانەی راگەیاندنی جەنگی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: لایەنە ئەمینە تایبەتمەندەکان پرۆسەی لە ناوبردنی پاشماوەی جەنگیان لە ناوچەی "ئەبوغرێب" لە خۆرھەڵاتی بەغدادی پایتەخت ئەنجامداوە.

پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەغداد لێدراوە، دوای کردنە ئامانجی بنکەی ڤیکتۆری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیک فرۆکەخانەی بەغداد بە موشەکی کاتیۆشا.

 

زۆرترین خوێنراو